گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى ساختە

تۆمەتبارێکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەهەولێر دەستگیرکرا

2020.11.24 - 13:11
تۆمەتبارێکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەهەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەتۆمەتى کڕینى مۆبایل لە خەڵک لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە پارەى ساختە.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (24ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پۆلیس لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە ئاگادارکراوەتەوە کەوا کەسێک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مۆبایل لە خەڵک دەکڕێت و لە بەرامبەردا دراوی ساختەی عێراقی و ئەمەریکییان پێ دەدات، دەستبەجێ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای چاودێرییەکی ورد، پۆلیس توانیویەتى تۆمەتبارێک بە ناوی (ئ.ط.م) دەستگیر بکات.

 

بەپێی راگەیەنراوەکەوە تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوە بە تاوانەکەیداوە، بۆیە بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.