ناس کورد-
ژمارەیەک پێشمەرگە لە سنورى ئیدارەى راپەڕین گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان نیشاندا بەرانبەر گواستنەوەیان بۆ سنورى خانەقین.
پەیامنێرى "ناس کورد" ( 24ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، پیشمەرگەکان لەسنورى هیزۆپ رێگەى سەرەکى سلێمانى و هەولێریان بەرەو ئیدارەى راپەڕین داخستووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، پێشمەرگەکان ناڕازین لە گواستنەوەیان لە لیواى نۆوە بۆ لیواى 16 لە لەخوارووى خانەقین.
یەکێک لە پێشمەرگە خۆپیشاندەرەکان بە جلوبەرگى سەربازییەوە بە "ناس کورد"ى راگەیاند "13 ساڵە لەو لیوایەین، ئامادەنین بچینە خانەقین، فەسڵ بکرێم نایکەم".
وتیشى "داوامان لە دەسەڵات ئەوەیە بەهۆش خۆى بێتەوە، ئەگینا بە نوکى سیلاحەمانمان بەهۆش خۆیانیان دێنینەوە".