ناس کورد-
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، به‌هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئەو كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گیرا کە لەرێی په‌یجه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
قایمقامیەتى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (24ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوى کردەوە، د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لهبهدواچونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجی (جوانكاری سروشتی هیوا)دا گرتوه.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، د.پەرست وتویەتى "به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ی، به‌كاریده‌هێنن.
رونیكرده‌وه: فرۆشتنی ده‌رمان له‌ڕێی په‌یجه‌كان و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌بواری ته‌ندروستیدا، زیان به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵای خۆیان هێناوه بۆ قایمقامیه‌تی سلێمانی، چونكه ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ی خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروستكردوه.
د.پەرست وتیشی: له‌كاتی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رماندا، له‌سه‌ر لێبڵێك ناوی ته‌واوی پێكهاته و به‌رواری به‌سه‌رچون و زانیاری دیكه‌ی پێیوست له‌سه‌ر ده‌فره‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رمانی په‌یجه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی دوره له راستییه‌وه و كه‌س نازانێت پێكهاته‌یان له‌چی دروستكراوه ماوه‌ی بهكارهێنانیشان به‌سه‌ر چوه.
سه‌باره‌ت بۆ جۆری ده‌رمانه‌كان د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، راشیگه‌یاند: په‌یجه‌كان ریكلام بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌رمانانه خانمان بۆدابه‌زاندنی كێش و جوانكاری و پیاوانش بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات: خۆیان له‌كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌درو بگرن، چونكه زیان بهتهندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.