گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رزگارکردنى چەندین کەس لە مەرگ

بانگەوازێکی ’زۆر بەپەلە, لە هەولێرەوە

2020.11.24 - 10:59
بانگەوازێکی ’زۆر بەپەلە, لە هەولێرەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێنى هەولێر "بانگەوازێکی زۆر بەپەلە" ى بڵاوکردەوە بەهۆى کەمبوونى خوێن لە بانکەکە کە پێویستە بۆ توشبووانى کۆرۆنا.

 

بانکەکە لە بانگەوازەکەیدا ( 24ی تشرینی دووەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویست بوونی ژمارەیەک لە تووشبووانی کۆڕۆنا بە خوێن، سەرەڕای نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە، بووەتە هۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن بۆیە".

 

بانکەکە داواکاری بەپەلە لە خوێن بەخشان دەکات بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین، تا ژیانی چەندین کەس لە مەرگ رزگار بکرێت.