گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرێبەستى بێپێشینەى پێنج ساڵى

هەنگاوێکى بەپەلە لە عێراقەوە بۆ دەستکەوتنى داهات

2020.11.24 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاوێکى بەپەلە لە عێراقەوە بۆ دەستکەوتنى داهات

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، لە هەوڵى واژۆکردنى گرێبەستدایە بۆ وەرگرتنى پێشوەختەى پارەى فرۆشتنى نەوت بە ئامانجى دەستکەوتنى داهات، کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت دەبێتە یەکەم گرێبەستى لەو شێوەیە کە عێراق پەناى بۆ ببات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) نامەیەکى ئاڕاستەى کڕیارانى نەوت کردووە، بۆ وەرگرتنى پێشوەختەى پارەى فرۆشتنى نەوتى خاوى بەسرە لە کانونى دووەمى 2021 ەوە تا کانونى یەکەمى 2025. 

 

بەرپرسێکى وەزارەتى نەوتى عێراق جەختى لە ناوەڕۆکى نامەکە کردووەتەوە کە رۆژى ( 23ی تشرینی دووەمی 2020) رەوانەى کڕیارانى نەوت کراوە و داوایان لێکراوە تا رۆژى 27 ى تشرینى دووەم داواى خۆیان لەو بارەیەوە بخەنەڕوو.

 

بەرپرسەکە وتى "پڕۆسەى وەرگرتنى پارەى پێشوەختەى نەوت، بەشێکە لە پلانێکى بەپەلە بۆ پارەدارکردنى بودجەى گشتى دەوڵەت و تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی".

 

وتیشى "پابەندبونمان هەیە بەرانبەر ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان، پێویستیشە پارەى کۆمپانیا بیانییەکان بدەین و پشیوانیشى ئابوریشیمان بکەین، ئەوەش هۆکارى پێویستى داواکردنى پارەى پێشوەختەیە لەبارانبەر بەشێک لەبەرهەمى نەوتدا".