گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى چییە؟

نەوت بەرزترین نرخى لە هەشت مانگدا تۆمارکرد

2020.11.24 - 09:37
نەوت بەرزترین نرخى لە هەشت مانگدا تۆمارکرد

ناس کورد-

نەوت بەرزترین نرخى لەماوەى هەشت مانگدا تۆمارکرد، بەهۆى هەواڵەکانى تایبەت بە نزیکبوونەوەى وادەى بەردەستبوونى سێ ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (24ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەرزترین ئاستى لەمانگى ئازارەوە تۆمارکردووە و بەڕێژەى 0.89% بەرزبووەوە و گەیشتووە 46.45 دۆلار.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 45 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووە 43.51 دۆلار.

 

نرخى نەوت لەدوێنێوە بەگشتى نزیکەى 2% بەرزبووەتەوە، هەروەها لەم هەفتەیەدا 5% بەرزبووەتەوە.

 

ستيفن ئينيس گەورە شیکەرەوەى ستراتیژى بازاڕى نەوت دەڵێت، بەرەوپێشچوونەکان لەبارەى گەشەپێدانى ڤاکسین و دابەشکردنى، مەترسییەکان لەسەر بازاڕى نەوت کەمدەکاتەوە.