گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی دەستورى

یەکلاکردنەوەى کێشەکانى تایبەت بە ماددەى 140 شکستیهێنا

2020.11.24 - 09:19
یەکلاکردنەوەى کێشەکانى تایبەت بە ماددەى 140 شکستیهێنا

ناس کورد-

لیژنەى گۆڕانکاریی دەستورى لە پەرلەمانى عێراق جارێکى تر شکستیهێنا لە یەکلاییکردنەوەى کێشەى تایبەت بە ماددەى 140 ى دەستورى.

 

یونادم کەنا سەرۆکى لیژنەکە ( 24ی تشرینی دووەمی 2020) بە رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى راگەیاند، بۆ جارى دووەم شکستیانهێناوە لە گرێدانى کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ تاوتوێکردنى کێشەکانى ماددەى 140، بەهۆى ئامادەنەبوونى نوێنەرانى پێکهاتە و بەشێک لە لایەنەکانەوە.

 

وتیشى "دەستور بە تەوافوقى لایەنە سیاسییەکان نوسراوەتەوە بەڵام ئەوە روونە کە ئێستا دابەشبوون و ناکۆکى قوڵ هەیە، ئەوەش گومانى دروستکردووە لەسەر گەیشتن بە دەنگدان لەبارەى گۆڕانکاریی دەستورى لە پەرلەمان".

 

لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستور لە پەرلەمانى عێراق (8ی تشرینی دووەمی 2020) دواخستنى یەکلاکردنەوەى کێشەکانى پەیوەست بە ماددەى 140ى تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان راگەیاند.  

  

لیژنەکە (22ی ئەیلولی 2020) گفتوگۆکردنی لەسەر 16 مادەی دەستور کۆتایی پێهێنا، بەڵام گفتوگۆی لەسەر مادەی 140 دواخست.      

  

گرنگترین خاڵە ناکۆکەکانى گۆڕانکاریی دەستورى بریتین لە ماددەى 140، سروشتى سیستەمى سیاسی کە کۆمارى بێت یان سەرۆکایەتى یان پەرلەمانى، پێکهێنانى حکومەت، کوتلەى گەورە یان لیستى براوە حکومەت پێکدەهێنێت.