گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریى زیاتر

وردەکاریى گەیشتنى 10 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ عێراق

2020.11.24 - 08:48
وردەکاریى گەیشتنى 10 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ عێراق

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هێشتا عێراق لە شەپۆلى یەکەمى ڤایرۆسى کۆرۆنادایە و ئاماژەى بەوە کرد بەر لە کۆتایى ئەمساڵ عێراق 10 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەدەستدەهێنێت.

 

حەسەن خەلاتى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق لەمیانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى (24ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، هێشتا عێراق لە شەپۆلى یەکەمى ڤایرۆسى کۆرۆنادایە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو ڕێکارە تەندروستیانەى کە لە دە هەفتەى کۆتایدا گیرایەبەر بەرزبوونەوەى شەپۆلى یەکەمى پەتاکەى دواخست".

 

ڕونیشیکردەوە، ئەگەر ئەو ڕێکارانەى رابردو و  قەدەغەى هاتووچۆ نەبوایە ئەوا سیستمى تەندروستى داەڕما.

 

ئاماژەشى بەوە کرد، ڕێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەعێراق زۆر کەمترە لە ڕێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ژمارەى توشبووە تۆمارنەکراوەکان لەو ژمارانەى زیاترن کە وەزارەتى تەندروستى رایدەگەیەنێت.

 

وتیشى، لەدواى ئەوەى لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە پەسەند دەکرێت دەست دەکرێت بە کڕینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا و هیوایەکى زۆر هەیە بەوەى کە بەر لە کۆتایى ئەمساڵ عێراق 10 ملیۆن ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەدەستبهێنێت و بەکارهێنانى ڤاکسینەکەش لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو دەستپێدەکات.