گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی بەڕێوەیە

پێشنیازێک بۆ ’’نەهێشتنى خانەى راپەڕاندنی گۆڕان’’ ئاشکرا دەبێت

2020.11.23 - 22:30
پێشنیازێک بۆ ’’نەهێشتنى خانەى راپەڕاندنی گۆڕان’’ ئاشکرا دەبێت

ناس کورد-

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ساڵى داهاتوو کۆنفرانسى نیشتیمانى دەبەستن و گۆڕانکاریی دەکەن، پێشنیازێکیش هەیە بۆ نەهێشتنى خانەى راپەڕاندن.

 

شەماڵ عەبدولوەفا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانى گۆڕان (23ی تشرینی دووەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەى ئەوەیە لەنێوان مانگەکانى سێ و چوارى ساڵى داهاتوودا کۆنفرانسى نیشتیمانى ببەستن.

 

وتیشى، "لە گۆڕانکارییەکاندا دەست لە ستراتیژى رێکخراوەیی گۆڕان نادرێت، بەڵام لە وردەکارییدا پێویستیان بە هەندێ گۆڕانکاریی هەیە".

 

شەماڵ عەبدولوەفا ڕونیکردەوە، "جڤاتى نیشتیمانى دەستکارى ناکرێت، بەڵام پێشنیازێک هەیە بۆ نەهێشتنى خانەى راپەڕاندن بەڵام لە کۆنگرە دەنگ دەهێنێت یان نا دیار نییە".

 

لەبارەى کەسى یەکەمى گۆڕانەوە، شەماڵ عەبدولوەفا دەڵێت "حزب دەبێت سەرۆک یان سکرتێر یان رێکخەرى هەبێت، کەسى یەکەم دەبێت هەبێت، ئایا ئەو پێویستى بە دەستەیەک نییە بۆ بەڕێوەبردنى کارەکان، ئەوە لەژێر تاوتوێکردندایە".

 

دەشڵێت، لەدەستورى گۆڕاندا زۆر شت غائیبە، کەموکورتى زۆرى تێدایە، دەبێت پەیوەندى نێوان ئۆرگانەکان رێکبخرێن.