گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کەرکوک؛ هۆشدارى دەدرێت لە پرۆسەى تەعریب ى چەند گوندێکى کوردى

2019.05.14 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ هۆشدارى دەدرێت لە پرۆسەى  تەعریب ى چەند گوندێکى کوردى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، سیاسەتی "تەعریب" لە دوای 16ى ئۆكتۆبەری 2017وە لە كەركوك و دەوروبەری بەردەوامە و نەوەستاوە، ڕەخنەش لەو عەقلیەتە دەگرێت کە ئێستا کەرکوک بەڕێوەدەبات. . فوئاد حسێن كوێخا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەرکوك ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "سیاسەتی تەعریب لە كەركوك لە پاش 16ى ئۆكتۆبەرەوە نەوەستاوە، پارێزگاری بەوەكالەتیش هەمان عەقڵیەت و سیاسەتی بەعسی پێشوو پەیڕەو دەكات لە شارەكە بە هاوكاری سوپا و دژە تیرۆری عێراق". . ئەو ئەندامە پارتییەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەوەشى وت: "ئەو کەسانەى کە نێشتەێ دەکرێن لە سنورەکە لە ناوچە عەرەبییەکانەوە هاوردەن و پێشتر ڕژیمی بەعس نیشتەجێیكردبوون لەو ناوچانە، چونکە پاش ڕوخانی ئەو ڕژێمە بەپێی یاسا ئەو ناوچانە گەڕێندرانەوە بۆ خاوەنە کوردەکانیان". . "پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئەو هەلەى قۆستۆتەوە كە یاسا ودەستور ئێستا لە كەركوك پەیڕەو ناكرێت، بۆیە دەستی كردووە بە سیاسەتی تەعریبی ناوچەكە و نزیكەی 200 عەرەبی شەممەری هێناوەتە گوندی پەلکانەى سەر بە ناحیەی سەرگەران و هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵە كوردەكان و خێزانە كوردەكانیش ڕوبەڕویان وەستاونەتەوە"، فوئاد حسێن واى وت. . وتیشى، ئەو پرۆسەیە تەنها گوندى پەلکانەى نەگرتۆتەوە، بەڵكو بە پێی زانیارییەكانى ئەو بەرنامە هەیە بۆ ئەوەى 14 گوندی تری ناوچەكە تەعریب بکرێن. . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوای لە تەواوى سەرکردایەتى کورد کرد، دژى ئەو سیاسەتە بوەستنەوە کە لەو ناوچانە پەیڕەو دەکرێت دژ بە کوردان.