گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وێنە

بە سەگی پۆلیسی.. وردەکاری ئەشکەنجەدانی 10 کۆچبەری کورد لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە

2020.11.23 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
بە سەگی پۆلیسی.. وردەکاری ئەشکەنجەدانی 10 کۆچبەری کورد لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە

ناس کورد-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران و ئاوارەکان دەڵێت، 10 کۆچبەری کورد کە لە هەوڵدابوون خۆیان بگەیەننە سنورەکانی ئەڵمانیا، لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە ئەشکەنجە دراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە هەواڵێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "10 کۆچبەری کورد کە چەند جارێک هەوڵی گەیشتنیان داوە بۆ ئەڵمانیا، ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بوونەتەوە لەلایەن پۆلیسی کرواتیا و سەگی پۆلیسیان بەرداوەتە گیانی ژنێک، و کەلوپەل و مۆبایل و پارەکانیان لێسەندوون لەپێناو تۆمارنەکردنی هیچ بەڵگەیەک لەلایەن کۆچبەرەکانەوە."


یەکێک لە کۆچبەرەکان بە دەزگای لوتکەی ڕاگەیاندووە کە "لە پایتەختی بۆسنە نیشتەجێن و لەسەر ئەرکی خۆیان نان و شوێنی مانەوە دابین دەکەن لە هۆستێلەکانی ئەو وڵاتە، و بەهۆی وەرزی سەرماوە تەندروستی زۆرینەیان ناجێگیرە."

 

ڕاشیگەیاند، "ئەوان نازانن پاش ئەوەی گیراون براون بۆ کام گرتوخانەی وڵاتی کرواتیا، بەڵام لەوێ ئەشکەنجەیان داون و لە درەنگانی شەودا لە چیایەکی بۆسنە جێیان هێشتوون و سەرجەم جارەکان هەشت کاتژمێر بەبێ هیچ ئامێرێکی زیرەک بەپێ ڕۆیشتوون."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەوان 10 کەسن کە لە نێویاندا ئافرەتێک و منداڵێکیان لەگەڵدایە و تەمەنی هەموویان لە نێوان 16 بۆ 45 ساڵدایە، هەندێکیشیان نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە."

 

کۆچبەرە کوردەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "پۆلیسی کرواتیا پەنجەمۆر و ئیمزا بە کۆچبەرەکان دەکەن و وا تێیان دەگەیەنن کە تەنها بۆ پۆلیسە بەڵام پەنجەمۆرەکە بۆ تۆمارکردنیانە لە کەمپەکان، سەرەڕای ئەوەش دواتر دیپۆرتی بۆسنەیان دەکەنەوە، و لەو نێوانەدا ئەو وڵاتە پارەی زیادە لە یەکێتی ئەوروپا وەردەگرن."