گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێن

بایدن کاندیدی خۆی بۆ وەزیری دەرەوە و چەند پۆستێک یەکلایی کردەوە

2020.11.23 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن کاندیدی خۆی بۆ وەزیری دەرەوە و چەند پۆستێک یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

جۆ بایندن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بڕیارە لە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو سوێندی یاسایی بخوات، ئەنتۆنیۆ بلینکنی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە کاندید کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


جگە لە ئەنتۆنیۆ بلینکنی، بایدن جایک سولفیانی وەک کاندید بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کردووە، هاوکات لیندا تۆماس گریفیڵدی کاندیدە بۆ پۆستی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

هەروەها جۆن کێری وەک نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا دیاری کراوە و ئیڤریڵ هاینزیش وەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمەریکا کاندید کراوە.