گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێککەوتنێکى گەورە

مەسرور بارزانى باس لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات

2020.11.23 - 18:17
مەسرور بارزانى باس لە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پابەندە بەوەى لەگەڵ بەغدا بگەن بە رێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان.

 

مەسرور بارزانى (23ی تشرینی دووەمی 2020) لەدوای گەڕانەوەى لە دەرەوەى وڵات لە وتەیەکدا کۆنفرانسى ساڵانەى ژورى بازرگانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "لەهەوڵداین بۆ ئەوەى لەگەڵ عێراق بگەین بە رێککەوتن، دەمانەوێت کارى جددى بکەین بۆ ئەوەى پشکى هەرێم مسۆگەر بکەین".

 

وتیشى، "گۆڕانکاریمان لە سیستمى باج کردووە و دەمانەوێت روبەڕووى گەندەڵى ببینەوە و پرۆسەى بڕیاردان خێراتر و باشتر بکەین، ئەم هەفتەیە پێشبینى ئەوە دەکەین رێککەوتنێکى گەورە واژۆ بکەین کە کارەکانى حکومەت ئاسانتر بکات"

 

مەسرور بارزانى هان کۆمپانیا ئەمریکییەکانیدا کە وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بکەن، بەو پێیەى هەرێم دەروازەیەکى باشە بۆ وەبەرهێنان.