کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هاتنی ئەو شەپۆلە مێروەى لە جۆری کولەن و لە وڵاتی کوەیتەوە ڕوو دەکەنە وڵاتەکە. . حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەى ڕاگەیاندووە: "وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق چاودێری هاتنی کولە دەکات کە پێشتر ڕوی لە کوەیت کردووە، هەمو ئامادەکارییەکمان کردووە ڕوبەروی کولەکان ببینەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ڕوبکاتە ناوچەکانی چاندنی گەنم و جۆ". . وتەبێژەکەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، کە هەموو دژە مێروە تایبەتەکانیان ئامادە کردووە بۆ ڕوبەروبوونەوەی ئەو کولانە، ئەگەر هاتنە نێو عێراق. . بەهۆى خاوى جوڵەى کولەکانەوە، پێشبینى دەکرێت بەر لەوەى ئەو کولانە بگەنە عێراق لە لایەن وڵاتى کوەیتەوە لەناوببرێن، بەڵام عێراق ئامادەکارى خۆى ئەنجامداوە. . .