گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماڵەکەى خۆیدا

هێرشی گەلە کەمتیارێک بۆسەر پیاوێک کارەساتی لێکەوتەوە

2020.11.23 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشی گەلە کەمتیارێک بۆسەر پیاوێک کارەساتی لێکەوتەوە

ناس کورد-

پیاوێکی بەساڵاچوو لە ناوچەیەکی وڵاتی زیمبابووی لەلایەن گەلە کەمتیارێکەوە لە ماڵەکەی خۆی هێرشکراوەتە سەری و دواتر هێناویانەتە دەرەوە و بەشی خوارەوەی جەستەیان خواردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی "سکای نیوز"ی بەریتانی لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 23ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "تەندای ماسیکای تەمەن 87 ساڵ کە دانیشتووی گوندی (چیرۆمانزۆ)یە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی زیمبابووی لە ئەفەریقیا لەلایەن گەلە کەمتیارێکەوە هێرشکراوەتە سەری و دواتر خواردوویانە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، گەلە کەمتیارەکە بەشەو و لەکاتی خەوتنی پیاوە بەساڵاچووەکە لەخانووەکەی خۆی کە لە قوڕو دار دروستکراوە هێرشیانکردووەتە سەری و دواتریش بەدووری 300 مەتر لە خانووەکەی خۆی ڕایانکێشاوەتە دەرەوە بەشی خوارەوی جەستەیان لێکردووەتەوە خواردوویانە.

 

تیناچی ڤاراو، وتەبێژی دەستەی کارگێری باخچە سروشتییەکان وژیانی ئاژەڵان وتى، "ژمارەی ئەو کەمتیارانەی کە هێرشیانکردووەتە سە پیاوە بەساڵاچووەکە شەش کەمتیار بوون، بەهۆی وشکەساڵی ئەو گەلە کەمتیارە چەند جارێکی دیکەش هێرشیان کردووەتە سەرمەڕو ماڵاتی گوندنشینەکانی ناوچەکە، لەئیستادا بەدوای ئەو گەلە کەمتیارەدا دەگەڕێین بۆئەوی لە ناویانبەرین".

 

ڤاراو ئاماژەی بەوەشکردووە "لەماوەی ئەمساڵدا زیاترلە 60 هاوڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی زیمبابووی بە هۆی هێرشی ئاژەڵە دەشتییەکانەوە گیانیانلەدەستداوە".