گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێککەوتنى 50 ساڵى

لە پەرلەمانى عێراق واژۆ بۆ بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى کۆدەکرێتەوە

2020.11.23 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەرلەمانى عێراق واژۆ بۆ بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى کۆدەکرێتەوە

ناس کورد-

 

دوو ئەندامى کوردى پەرلەمانى عێراق دەستپێکردنى هەڵمەتێکى واژۆ کۆکردنەوەیان راگەیاند، بۆ بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت بۆ پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد (23ى تشرینى دووەمى 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، "پرسی نەوت و رێکەوتنی بەناو "پەنجا ساڵی" یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و پرسی موچەخۆران، بۆیە دەبێت چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم پرسە بکرێت".

 

دەشڵێن، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی ئامادە نەبوو زانیاری دروست بۆ پەرلەمانی کوردستان بخاتە روو سەبارەت بە مەلەفی نەوت و پرسی موچە، پەرلەمانی کوردستان رۆڵی کۆتای پێهێنراوە، بۆیە لە ئێستادا دەستیان بە کۆکردنەوەی واژوو کردوە بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لەسەر رێکەوتنی بەناو "پەنجا ساڵی" لەگەڵ تورکیا و ئایندەی مەلەفی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد.

 

ئەو دوو پەرلەمانتار جەختیانکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە هەوڵێکی یاسایی و دەستوری یە تا لە رێگەی بەغداەوە بتوانرێت پرسە گرنگەکانی نەوت و موچە بەرەو چارەسەر بروات.

 

لەو بارەیەوە عەلی تەمیمی، شارەزا و یاساناسی عێراقی لە بواری دەستور بە "ناس کورد" ى  ڕاگەیاند "پەرلەمانی عێراق ناتوانێت پرساندن و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە  هەرێم پەرلەمان  یاسای خۆی هەیە و دەستور ڕێگەی پێ داوە، ئەو هەنگاوەش دەبێت لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامبدرێت".

 

وتیشی "بەگوێرەی  ماددەی (61) دەستوری عێراق، پەرلەمانی فیدراڵی مافی چادودێریکردنی بە سەر حکومەتی ناوەندی و دەسەڵاتی ئەو هەرێماندا هەیە کە پەرلەمانی تێیدا نییە، بەڵام هەرێمی کوردستان پەرلەمانی خۆی هەیە وسەرۆکوەزیرانیش لە ڕێگەی ئەو پەرلەمانەوە هەڵبژێردارە تەنها ئەو پەرلەمانەش دەتوانێت پرساند ولێپێچینەوە لە حکومەتەکەی بکات".