گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا رونکردنەوە دەدات

’’گەورە داواکراوێک’’ لە سلێمانى دەستگیرکرا

2020.11.23 - 16:11
’’گەورە داواکراوێک’’ لە سلێمانى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەستگیرکردنى گەورە بەرپرسێکى داعشى لەسلێمانى راگەیاند.

 

یەحیا رەسوڵ لە راگەیەنراوێکدا (23ی تشرینی دووەمی 2020)  کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەر بنەماى زانیارى وردى هەواڵگرى و بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى، هێزەکانى دژە تیرۆر توانیویانە کەسێک بەناوى "و.فط کە یەکێک لە سەرکردەکانى داعش بووە دەستگیر بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگاى دژە تیرۆر لەچەند رۆژى داهاتوودا زانیارى زیاتر لەبارەى ئەو هێرشانە ئاشکرادەکات کە بۆ سەر داعش ئەنجامیانداوە.