گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری توشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

2020.11.23 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری توشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

 ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجەی بۆ 11 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 259 تووشبووی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵكراون، بەوەش ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دوو هەزار و 259 تووشبووی نوێیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵكراون."

 

وتیشی، لە ئێستادا سێ هەزار و 811 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەدان و چارەسەر وەردەگرن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەساڵی ڕابردوودا واتە 2019، زیاتر لە سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵکرابوون و بۆ ئەمساڵ ڕێژەکە دابەزیوە.

 

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەوەش هەزار و 552 حاڵەتی نەخۆشی خوێنی نا شێرپەنجەیی، كە پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر بووە لە نەخۆشخانەی هیوا داخڵكراون.