گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرفتی کۆبوونەوەی ئاو لە شەقامەکان

ڕونکردنەوەى شارەوانی سلێمانی لەسەر دروستبونی لافاو لە شەقامەکان 

2020.11.23 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى شارەوانی سلێمانی لەسەر دروستبونی لافاو لە شەقامەکان 

ناس کورد-کاروان مەحمود

 جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەبارەی کۆبونەوەی ئاو و دروستبونی لافاو لە هەندێک شەقامی شاری سلێمانی لەکاتی بارانبارین رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، زیاتر لەگەڕەکە تازەکان ئەو گرفتە دروست دەبێت و هەندێک شوێنیش پێویستی بەچاکسازییە بەڵام بۆ ئەمساڵ هیچ بودجەیەکی پێویست لەبەردەست نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی (23ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، گرفتی کۆبوونەوەی ئاو لەکاتی بارانبارین لە هەندێک شەقامی سلێمانی بەهۆی ئەوەی ماوەی 5 بۆ شەش ساڵە وەکو پێویست چاکسازی لە شەقامەکان نەکراوە و ئەوەش دەبێتە هۆکاری کۆبوونەوەی ئاو بەتایبەت لەو گەڕەکانەی شاری سلێمانی کە تازە دروستکراون و جادەیان بۆ نەکراوە.

 

باسی لەوەشکرد، لەو گەڕەکانەی کۆنن گرفتی کۆبوونەوەی ئاو نییە لە شەقامەکان لەهەندێک شوێن کە هەیە پێویستی بە دروستکردنی ئاوەڕۆی زیاتر هەیە بەڵام بۆ ئەمساڵ هیچ بودجەیەکی پێویست نییە تاوەکو چاکسازی بکرێت و ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

 

جەختی لەوەشکردەوە، وەکو شارەوانی سلێمانی لەکاتی کۆبونەوەی ئاو لە شەقامێک ئەگەر کێشە لە ئاوەڕۆی شەقامەکە دروست بوبێت بەدڵنیاییەوە تیمەکان سەردانی ئەو ناوچانە دەکەن کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.