گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند کەسێکى نەناسراو کەلوپەلى مزگەوتێک دەدزن 

2020.11.23 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کەسێکى نەناسراو کەلوپەلى مزگەوتێک دەدزن 

ناس کورد- 

چەند کەسێکى نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر مزگەوتى گەورەى شارى قەیسەرینى تونس و کەلوپەلەکانى ناوى دەدەزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى تونس کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى تشرینى دووەمى 2020)، کەسانى نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتى گەورەى قەیسەرین کە لەناوەڕاستى ئەو شارەدایە و کەلوپەلى ناو مزگەوتەکەیان دزیوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو کەسە نەناسراوانە کورسى مینبەر و کتێب و چەند کەلوپەلێکى تایبەت بەوتاربێژى مزگەوتەکەیان دزیوە.

 

میدیاکانى تونس لەسەر زارى ڕەشید زەیبى وتاربێژى مزگەوتەکە بڵاویان کردووەتەوە، کەسانى نەناسراو بۆ سێەمین جار لەسەر یەک هەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتەکە و کەلوپەلەکەى ناویان دزیوە.