گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی کوشتنی کچێک

ناس کورد زانیاری نوێ لەبارەی کوشتنی کچێک لە کەلار لەلایەن سێ براکەیەوە بڵاودەکاتەوە

2020.11.23 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد زانیاری نوێ لەبارەی کوشتنی کچێک لە کەلار لەلایەن سێ براکەیەوە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

دوای کوشتنی کچێک لەلایەن سێ برایەوە لە قەزای کەلار و دەستگیرکردنی سێ براکەی و کەسێکی دیکە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەکە ڕایگەیاند، دەستگیرکراوی چوارەم خۆشەویستی کچەکەیە و لەسەر ئەوەش کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کوڕە هەبووە لەلایەن سێ براکەیەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "ڕۆژی هەینی ڕابردوو تەرمی کچێک لە ماڵێکدا دۆزراوەتەوە و دوای لیکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو کچە لەلایەن سێ برایەوە خنکێندراوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، جگە لە سێ براکە، کەسێکی دیکەش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " کەسی چوارەم کە دەستگیرکراوە خۆشەویستی کچەکەیە و هەر لەسەر ئەوەشی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسە هەبووە ئەو سێ برایە خوشکەکەیان کوشتووە."

 

بە وتەی ئەو سەرچاوە بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، کەسی چوارەم تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنەکە نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هۆکارێکی ڕووداوەکەیە دەستگیرکراوە.

 

ئافرەتەکە لەدایکبووی ساڵئ 1994 و لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن سێ براکەیەوە هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە .

 

ئیدارەی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە هاتووەتەدەنگ و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: " بەھەموو شێوەیەک دژی ئەوە دەوەستینەوە لەژێر ھەر پاساوێکدا کچان و ژنان بکوژرێن، لێرەشەوە دوپاتیدەکەینەوە کە ئیدارەی گەرمیان ھاوکار و ھەماھەنگە بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەم کەیسە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەو تاوانە قێزەونە لەسەر ھێڵە و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.