گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە 

2020.11.23 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە 

ناس کورد- کاروان مەحمود 

جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت "ئێمە ئاگادارنین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە (دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، هیچ هێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە جوڵەی پێنەکراوە و ئاگادار نین لە جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە.

 

سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆییەک کە بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە کراوە هێزێکی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە گەیشتووەتە قەزای سۆران و بەرەو دەڤەری سیدەکان بەڕێکەوتوون، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە وتی: "هەر کاتێک جوڵە بە هێزی پێشمەرگە بکرێت من ئاگادار دەبم بەڵام لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە هیچ جوڵەیەکی پێنەکراوە".