گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە چەقۆوە هێرشکرایەسەر کەنیسەیەک

وێنە؛ لە هێرشێکدا بۆسەر کەنیسەیەکی کالیفۆڕنیا حەوت کەس کوژران و برینداربوون

2020.11.23 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ لە هێرشێکدا بۆسەر کەنیسەیەکی کالیفۆڕنیا حەوت کەس کوژران و برینداربوون

 ناس کورد-

لە هێرشێکدا لە کەنیسەیەکی ولایەتی کالیفۆڕنیا دوو کەس بە چەقۆ کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، بەرپرسانی ناوچەکەش دەڵێن، کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشێتید پرێس" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشریمی دووەمی 2020، لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ئایینیدا، هێرش کراوەتەسەر کەنیسەیەک لە شاری سانجۆسی سەربە ولایەتی کالیفۆڕنیا و تیایدا دوو کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

 

سام لیگاردۆ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە لە تویتێکدا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە."

 

پۆلیسی ناوچەکە دەڵیت، هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و لەئێستادا دەوروبەری کەنیسەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.