گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان ملیار دینار زیانى گەیاندووە 

وردەکاریى دەستگیرکردنى تۆڕیکى دەستەى خانەنشینى لەلایەن دەزگاى هەواڵگرییەوە

2020.11.23 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى دەستگیرکردنى تۆڕیکى دەستەى خانەنشینى لەلایەن دەزگاى هەواڵگرییەوە

ناس کورد- 

نوسینگەى ئاژانسى هەواڵگرى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى گروپێکی ڕاگەیاند لەدەستەى خانەنشینى گشتى کە ناسنامەى ساختەیان بۆ خانەنشینى خەڵکانێک دەرکردوە ناشایستەن و بەو هۆیەوە زیاتر لە 30 ملیار دینارى مانگانە لەسەر دەوڵەت کەوتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى ئاژانسى هەواڵگرى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى عێراق، کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (23ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆى عێراق، نوسینگەى ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە لەوەزارەتى ناوخۆ و بەڕەزامەندى دادگا توانیویەتى گروپێک لەدەستەى خانەنشیان دەستگیر بکات کە هەستاون بە ساختەکارى. 

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو گروپەى کە کارى ساختەکارییان ئەنجامداوە، پێکهاتوون لە 29 کارمەند و فەرمانبەر لەدەستەى گشتى خانەنشینى و کارى ساختە و فێڵى یاساییان کردووە و شوناسنامەی خانەنشینیان بۆ هاوڵاتیان دەرکردووە و موچەیان پێداون تا گەیشتووەتە 8 ملیۆن دینار بێ ئەوەى شایستە بن و ئەوەش واى کردووە خەرجییە داراییەکان بەتێکڕاى مامناوەند 260 ملیۆن دینار بکەوێت.

 

وەزارەتى ناوخۆ باسى لەوەش کردووە، تیمى لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە دەستیانگرتووە بەسەر چەندین بەڵگەى وێنەیى و دیکۆمێنت و دۆزینەوەى ئەو کەسانەى کە هەستاون بەو کارە و دۆسیەکەیان دەخرێتە بەردەم دادگا.