گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بیرێک لە خێزان و تاکى کورد بکەنەوە’

د.کەریم شەریف قەرەچەتانى پەیامێک ئاراستەى حکومەتى هەرێم دەکات

2020.11.22 - 23:42
د.کەریم شەریف قەرەچەتانى پەیامێک ئاراستەى حکومەتى هەرێم دەکات

ناس کورد- 

شارەزایەکى دەرونى و مامۆستاى زانکۆ پەیامێک ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات و دەڵێت: بیر لە تاک و خێزانى کورد بکەرەوە.

 

دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانى، شارەزاى دەرونى و مامۆستاى زانکۆ لە بەرنامەیەکى تایبەتى "ناس کورد" ڕایگەیاند :"ئەگەر ئەم حکومەتە خۆى بە دڵسۆزى ئەم وڵاتە دەزانێت بیرێک لە خێزانى کورد بکاتەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسى و هەڕەشەکانى سەرى زیاد دەکات".

 

هێماى بۆ ئەوەشکرد: هەمومان بریندارین و لە کارەسات و شەڕدا گەورەبوین و هەر لە قەیراندا بووین، دەبێت نیمچە دادوەرییەک هەبێت و ئەم هەموو جیاوازیەى هەیە و ئەم قۆرخکارى و دزى و گەندەڵییەى هەیە کەمبکرێتەوە.

 

قەرەچەتانى پێشى وایە، دەبێت ئەو ئاراستەیە کاربکەین و پرۆسەى پەروەردە و فێرکردنیش بۆ ئەوە لە هەموو شتێک گرنگترە، پێشى وایە لە کوردستان قەیرانى سیاسى و ئابورى و بەها جوانەکانمان نییە، بەڵکو قەیرانى عەقڵمان هەیە.