گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

ڕونکردنەوەى وەزارەتى کارەبا لەبارەى کەمبوونەوەى پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان 

2020.11.22 - 23:26
ڕونکردنەوەى وەزارەتى کارەبا لەبارەى کەمبوونەوەى پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان 

ناس کورد- 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرای کرد، ئەوان ڕۆژانە 3200 مێگاوات كاره‌با بەرهەمیان هەیە، بەڵام خواست لەسەرى گەیشتوەتە 4200 مێگاوات.

 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم  لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با توانی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با رۆژانه‌ بۆ 3200-3300 مێگاوات به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رما خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4200 مێگاوات بەرزبوەتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا به‌كارهێنانی كاره‌با 1100 مێگاوات زیادی كردوه‌، به‌مه‌ش رۆژانه‌ کارەبا 15 بۆ 16 كاتژمێر ده‌درێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ته‌واوبونی پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدان و باشتر كۆنترۆڵكردنی.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، هاوكات لێژنه‌كانی نه‌هێشتنی سه‌رپێچیه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و زیاتر ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌ن، داوا له‌هاوبه‌شانی كاره‌باش ده‌كه‌ین له‌م وه‌رزه‌دا زیاد له‌ پێویستی خۆیان كاره‌با به‌كارنه‌هێنن.