گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چۆن رۆژنامەنوسێک دزەیکردە ناو کۆبوونەوەیەکى نهێنى بەرپرسانى باڵاوە؟

2020.11.22 - 23:16
چۆن رۆژنامەنوسێک دزەیکردە ناو کۆبوونەوەیەکى نهێنى بەرپرسانى باڵاوە؟

ناس کورد-

رۆژنامەنوسێکى هۆڵەندى توانى دزەبکاتە ناو کۆبوونەوەیەکى نهێنى وەزیرانى بەرگرى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپاوە کە لە رێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو.

 

بەپێی ماڵپەڕى "بی بی سی" ( 22ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دانييل فيرلان رۆژنامەنوس لە ئێستگەیەکى هۆڵەندى توانیویەتى بچێتە ناو کۆبوونەوەکەوە، دواى ئەوەى وەزیرى بەرگرى هۆڵەندا بە هەڵە هەندێ وردەکاریی لەبارەى چوونە ژورەوە بۆ کۆبوونەوەکە لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە.

 

دواى سەرکەوتنى چونە ژورەوەى بۆ ناو کۆبوونەوەکە، جوزیب بوریل رێکخەرى سیاسەتى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا بە رۆژنامەنوسەکەى وت "ئایا دەزانیت کە هاتویتەتە کۆبوونەوەیەکى نهێنییەوە، ئەوەش ئەنجامدانى تاوانە".

 

بەرپرسانى دیکەى ئامادەبوو دەستیانکرد بە پێکەنین، رۆژنامەنوسەکەش وتى "بەڵێ دەزانم، من رۆژنامەنوسم، ببورن بۆ بڕینى کۆنگرەکە، ئێستا دەڕۆم".

 

بەرپرسێکى یەکێتى ئەوروپا وتى "ئەوە دزەکردنێکى نایاساییە و دەسەڵاتداران ئاگاداردەکەینەوە".