گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى بخوێنەرەوە

وردەکاریى دادگایکردنى پۆلیسێکى بەلجیکی بە تۆمەتى کوشتنى منداڵێکى کورد

2020.11.22 - 20:04
وردەکاریى دادگایکردنى پۆلیسێکى بەلجیکی بە تۆمەتى کوشتنى منداڵێکى کورد

ناس کورد- 

دادگایکردنى ئەو پۆلیسە بەلجیکیەى منداڵێکى کوردى تەمەن 2 ساڵى پەنابەرى کوشت بە تۆمەتى کوشتنى بێ مەبەست، دەستى پێکرد.

 

ئاژانسى فرانس پرێس لە هەواڵیکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، ئەو پۆلیسە بەلجیکیەى لەساڵى 2018 تەقەى لە بارهەڵگرێک کرد و بەهۆیەوە منداڵێکى کچى کوردى تەمەن 2 ساڵ بەناوى "مەوەدە"وە کوشت دادگایکردنى دەستى پێکردوە، بەڵام ناوى پۆلیسەکە ئاشکرا نەکراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، پۆلیسەکە تەمەنى لە چلەکاندایە و خاوەنى دوو منداڵە و 8 ساڵە پۆلیسە، لە دادگاى شارى "موئنس" دادگایى دەکرێت و تۆمەتى کوشتنى بێ مەبەستى دراوەتە پاڵ.

 

ئاژانسەکە باسى لەوەشکردوە، پۆلیسەکە وتویەتى کاتێک بارهەڵگەرەکەى بینیوە شۆفێرەکەى ویستویەتى هەڵبێت و گولـلەى بە تایەى ئۆتۆمبێلەکەوە ناوە، بەڵام لەو کاتە ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە خێرایى پێچى کردوەتەوە و گولەکە بەر کابینەى بارهەڵگرەکە کەوتووە.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، کاتێک زانیویەتى گولـلەکە بەر سەرى منداڵێک کەوتوە کە لەگەڵ دایکیدا لە پشتى شۆفێرەکە شاردرابونەوە کە دەیانویست بەرەو بەریتانیا بچن هەستى بە تێکچونێکى زۆر کردوەو هەرگیز نەیزانیوە کە پەنابەرى نایاسایى تێدایە.

 

ڕوداوەکە لەلایەن چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە بەلجیکاوە گەورە کراو ئاماژە بەو مەترسیانە دەکەن کە ڕوبەڕوى کۆچبەرانى نایاسایى دەبێتەوە، هەروەها چەندین کەسایەتى و هونەرمەندى ناسراوى جیهان و ئەو وڵاتەش پشتگیرى کەیسەکەیان کردوە و ڕەخنەیان لە سیاسەتى کۆچ و بونە قوربانى کۆچەران گرتوە.

 

شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە و قاچاخچیەکیش کە هەردوکیان خەڵکى هەرێمى کوردستانن ڕوبەڕوى دادگا کراونەتەوە.