گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر چێشتخانەى وەستا کامەرانى ڕاگەیاند

2020.11.22 - 19:22
بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر چێشتخانەى وەستا کامەرانى ڕاگەیاند

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راگەیاند كە ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر خاوەنی چێشتخانەیەك.

 

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی  لە لێدوانێکى بە "ناس کورد" (22ى تشرینى دووەمى 2020) راگەیاند: ئەو كەسانەی هێرشیانكردە سەر چێشتخانەكەی گەڕەكی عەقاری دەستگیركراون.

 

وتیشى "هێرشبەرانی سەر چێشتخانەی كامەران دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

 

پێشتر خاوەنى چێشتخانەى کامەران لەعەقارى شارى سلێمانى ڕایگەیاند "ئەمڕۆ هێزێکى چەکدار هاتونەتە سەرم لەناو چێشتخانەکەمدا و دەستیانکردووە بە لێدان و فەلاقەکردنم".  

  

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەى بوو، وەستا کامەران خاوەنى چێشتخانە و کەبابخانەى وەستا کامەران لەگەڕەکى شارى عەقارى سلێمانى ڕایگەیاند :"دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزێکى چەکدار بەدوو وەنەوشەى جام ڕەشەوە هێرشیان کردە سەرمان لەناو چێشتخانەکەدا بە 12 کەس پەلاماریاندام و پەنجەشم بەو هۆیەوە بریندارە و بەلەقە و شەق لێیاندام و گرتەى ڤیدیۆیشمان لەسەر هێرشەکەیان هەیە".