کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە مانگى داهاتوودا هەناردەى گازى سروشتى ئێران بۆ عێراق دەگاتە 40 ملیۆن مەتر سێجا، ئەوەش بە وتەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نیشتیمانى ئێرانى بۆ گاز. . حەسەن منتەزەر بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى نیشتیمانى ئێرانى بۆ گازى سروشتى لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى تەسنیمى ئێرانى ڕایگەیاندووە، قەبارەى هەناردەى گازى ئێرانى بۆ عێراق بەردەوام لە زیادبووندایە، دەشڵێت، نزیکبۆتەوە لەوەى بگات بەو ئاستەى کە لە ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات بڕیارى لێدراوە. . ئەو بەرپرسەى وزەى ئێرانى ئەوەشى وتووە، پێشبینى دەکەن لە هاوینى ئەمساڵدا بەکارهێنانى کارەبا لە عێراق زیاد بکات و بەوەش زیاتر پێویستیان بە گازى سروشتى دەبێت، بۆیە پێشبینى کرد، لە مانگى داهاتوودا هەناردەى گازى سروشتى ئێران بۆ عێراق بگاتە 40 ملیۆن مەتر سێجا. . لەلایەکى ترەوە ئێران سەرقاڵى ئەوەیە گازى سروشتى هەناردەى تورکیا بکات و لەو بارەوە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئێران واژوو کراوە، پاکستانیش سەرقاڵى ڕاکێشانى بۆڕییە بۆ ئەوەى گازى ئێران بۆ وڵاتەکەى هاوردە بکات. . .