گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر 

لێدوانى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لەبارەى گەیشتنى حکومەتى هەرێم بە لێوارى مەترسى 

2020.11.22 - 18:42
لێدوانى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لەبارەى گەیشتنى حکومەتى هەرێم بە لێوارى مەترسى 

ناس کورد- 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا دەکات قوتی هاوڵاتیان نەكرێتە قوربانی كێشە و قەیرانە سیاسیەكان و پێشى وایە، بێ پلانی ئابوری حكومەتی گەیاندۆتە لێواری مەترسی.

 

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (یەکشەممە 22ى تشرینى دووەمى 2020) لەکاتى سەردانێکیدا بۆ دەڤەرى ڕاپەڕین و کۆبونەوەى لەگەڵ کادران و ڕێکخستنەکانى حزبەکەى باسى قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستانى کردوە و  وتویەتى، پێویستە قوتی هاوڵاتیان نەكرێتە قوربانی كێشە و قەیرانە سیاسیەكان.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، پێویستە ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ تەواو بکرێت و هێزە کوردستانیەکانى پەرلەمانى عێراق یەکڕیزبن بۆ چارەسەرکردنى گرفتەكان بەتایبەت لە كاتی دەركردنی یاسای بودجەی 2021 كە بایەخێكی گەورەی هەیە هەرێمى کوردستان.

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیلەوەشکردوەتەوە،  بێ پلانی ئابوریی حكومەتی هەرێمى کوردستانى گەیاندۆتە لێواری مەترسی.