گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەورە بروسکە و باران

پێشبینى پسپۆرێکى کورد بۆ کەشوهەواى سبەینێى شارەکانى کوردستان

2020.11.22 - 18:18
پێشبینى پسپۆرێکى کورد بۆ کەشوهەواى سبەینێى شارەکانى کوردستان

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى کەشناسى پێشبینى دروستبوونى هەورە بروسکە و بارانبارین دەکات لەچەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان.

 

ئاراس جەبار، شارەزاى بوارى کەشناسى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (22ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد "سبەینێ بەشێوەیەکی گشتی رەوشی کەش و ھەوا لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا سەقامگیر ئەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و کاتەکانی دوانیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پەڵە ھەوری جیاجیا ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ١-٢ پلە نزمتر ئەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ .

 

ئەو شارەزایەى کەشناسى رونیدەکاتەوە، کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تا کاتی ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی حاڵەتی ناوخۆی ھەورەکان ھەیە لەھەندێک ناوچەی ھەرێمدا بەشێوەیەکی دیاری نەکراو ، ئەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەورە تریشقە و بارانبارین بەرێژە و بڕی جیاجیا.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەم حاڵەتە چەند ناوچەیەکی کەم لەسنورێکی کەم مەودادا دەگرێتەوە بە شێوەیەکی کورت خایان لەگەڵ خۆر ئاوابوون کاریگەری نامێنێت.