ناس کورد-
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانست حکومەتى هەرێم کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بەڕێژەى (١٠بۆ٢٠%) راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام محەمەد لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (22ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان کەمکرایەوە".
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.