ناس کورد-
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا عێراقێکى ئازادى دەوێت وەکو ئەوەى کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بینویەتى، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا (22ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند :"ئێمە دەمانەوێت عێراق ئازادبێت وەکو ئەوەى کە خۆپیشاندەران دەیانەوێت و پشتیوانى مستەفا کازمى و تیمەکەشى دەبین بۆ ئەوەى عێراق ئازاد و ئاوەدان بێت".
پۆمپیۆ ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، سیاسەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەرامبەر میلیشیا چەکدارەکانى سەر بە ئێران لەعێراقدا لەکاتى گونجاوى خۆیدا ڕادەگەیەنن.
پێشتریش نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراقدا ئەنجامداوە و لەو پەیوەندییەدا چەند پرسێکى نێوان هەردوو وڵات و ناوچەکە تاوتوێ کراوە و باس لەهاریکارییەکانى ئەمەریکا لەداهاتودا بۆ شەڕى دژى تیرۆر کراوە.