گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەى چاکبونەوە بەرزە

هەرێمى کوردستان؛ ژمارەى توشبوان زیادى کرد و مردن کەمی کرد

2020.11.22 - 17:34
هەرێمى کوردستان؛ ژمارەى توشبوان زیادى کرد و مردن کەمی کرد

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیادیان کردوە، بەڵام ژمارەى گیانلەدەستدان کەمیکردووە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (22ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 495 توشبوى نوێ تۆمارکراون هەروەها 424 کەسیش چاکبونەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش 17 توشبوو گیانیانلەدەستداوە.