گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکانیان ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەى دوو منداڵەوە

2020.11.22 - 17:20
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەى دوو منداڵەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاگادارییەکى لەبارەى دۆزینەوەى دوو منداڵ لەناو بازاڕى شارى سلێمانى بڵاوکردەوە و داوا لە کەسوکارى دەکەن بۆ وەرگرتنەوەیان پەیوەندییان پێوە بکەن.

 

لە ئاگادارییەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى کە لە هەژمارى فەرمى خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردۆتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (22ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "زوهرە و یوسف ناوی  ئەو دوو منداڵە تەمەن 2و 3 ساڵەن  كە لە ڕۆژی 16-9-2020ەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس و كاریان دیار نیە و لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژین" .

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى داوا لە کەسوکارى ئەو دوو منداڵە و هەر کەسێک دەکات کە زانیارییان لەبارەیانەوە هەیە کە پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە:

 

0533194011   بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان