گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژی حیجابی زۆرەملێ وەستایەوە

ئێران؛ بەهۆی دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێ سزای 12 ساڵ زیندانیکردن بەسەر ژنێکدا دەسەپێندرێت

2020.11.22 - 15:40
ئێران؛ بەهۆی دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێ سزای 12 ساڵ زیندانیکردن بەسەر ژنێکدا دەسەپێندرێت

ناس کورد-

تورکیا ژنە چالاکێکى ئێرانى ڕادەستى وڵاتەکەى دەکاتەوە کە داواى هەڵگرتنى باڵاپۆشى زۆرەملێێ ژنانی کردووە و دادگاى ئێرانیش سزاى 12 ساڵ زیندانیکردنى بۆ دەرکردووە.

 

لەڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، کەناڵى حوڕەى ئەمەریکا (یەکشەممە 22ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، نەسیبە شەمسىی تەمەن 36 ساڵ لەفڕۆکەخانەى ئەستەنبۆڵى نێودەوڵەتى لە5ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ دەستگیرکراوە، کاتێک ویستویەتى بەپاسەپۆرتى ساختە بەرەو ئیتاڵیا بڕوات و دواتر ڕادەستى ئێران کراوە.

 

شەمسى یەکێک لەژنە چالاکانى ئێرانە کە ساڵى 2018 دژایەتى خۆى بۆ باڵاپۆشى ژنان بە زۆرەملێ دەربڕیوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند چالاکیەکى ئەنجامداوە و پشتوانى خۆى بۆ ئەو ژنانە دەربڕیوە کە ساڵى 2017 چالاکیان بۆ هەڵگرتنى باڵاپۆشی زۆرەملێ ئەنجامداوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەمانگى ئابى 2019 لەئێران بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەستگیر کراوە و لەدواى شەش مانگ لەدەستگیرکردنى دادگا بەکەفالەت ئازادی کردووە، بەڵام هۆشدارى ئەوەى پێدەدرێت کە دۆخەکەى لەوە نزیکبووەتە کە 12 ساڵ زیندانى بکرێت، هەربۆیە بۆ ڕزگاربوونى بەرەو تورکیا هەڵدێت.

 

کەناڵەکە باسى لەوەش کردووە، لەتورکیا ویستوویەتى بە پاسەپۆرتى ساختە بەهاوکارى قاچاخچى بەرەو ئەوروپا دەربچێت، بەڵام لەفڕۆکەخانە دەستگیرکراوە.