ناس كورد-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مەریكا ڕایگەیاند، تیمی كاركردنی ئاسمانیی فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی دوور مەودای جۆری (B-52H ) ستراتوفۆرتریس بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون و دەشڵێت، ئامانجی بەرپەرچدانەوەی دوژمنان و دڵنیاییە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمەریکی کە "ناس کورد" بەدواداوچونی بۆکردووە (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا هاتووە، فتیمی كاركردنی ئاسمانیی فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی دوور مەودای جۆری (B-52H ) ستراتوفۆرتریس له بنكه‌ی ئاسمانی له‌ویلایه‌تی "نۆرس داكوتا"وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رێكه‌وتوون.
ئاماژەی بەوەشكڕدووە، ئه‌ركی فڕۆكه‌كه درێژخایه‌نه و ئامانجیشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنان و دڵنیایی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مەریكایه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ئەوەشی روونیكردۆته‌وه، ئه‌مەریكا هه‌وڵی نانه‌وه‌ی هیچ ململانێیه‌ك نادات، به‌ڵام بۆ هه‌موو دۆخێكی له‌ناكاوی جیهان لە ئامادە باشیدایە و سوپای ئه‌مەریكا له توانای دایه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هێزی ئاسمانی شه‌ڕكه‌ر لهههرشوێنێكی جیهاندا بڵاوە پێ‌بکات".
هاوکات بەگوێرەی هەواڵیکی تۆڕی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکی، هەفتەی ڕابردوو دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و داوای لێکردوون بژاردەکان بۆ ئاڕاستەکردنی گورزی سەربازیی دژبە ئێران بخەنەڕوو، بەڵام ئەوان لە ئەنجامدانی ئەوهەنگاودا ساردیانکردووەتەووە.