گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیستی موچە ئامادەیە

’’لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە’’

2020.11.22 - 14:57
’’لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە’’

ناس کورد-کاروان مەحمود 

بەپێی هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا 320 ملیارەکەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و وەکو یەکەم وەزارەتیش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لیستی مووچەی سەرجەم وەزارتەکان ئامادەکراوە".

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە وەزارەتی داراییەوە لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەکراوە و رەوانەی گەنجینەکان کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، راستە لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە، بەڵام ئەوەی دەوترێت لەبارەی ناردنی 320 ملیارەکەی حکومەتی فیدراڵی لێدوانی فەرمی نییە و تا ئیستا هیچ شتێکیش بەفەرمی لە بارەی ناردنی ئەو پارەیە نەوتراوە و ناردنی پارەکەش بۆ ئەم مانگە ئاسان نییە.

 

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشکرد، هەرکات پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.