گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێڵە گشتییەکانی بودجەی 2021

هێڵە گشتییەکانى بودجەى 2021 ئاشکرا کرا

2020.11.22 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
هێڵە گشتییەکانى بودجەى 2021 ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ئەندامێکى دارایی پەرلەمان ئاشکرایکرد، بودجەى ساڵى 2021 زۆر کورت دەبێت و دەستگرتنەوەى تێدایە، دەشێت، ئەگەرى زۆریش هەیە بڕینى دەرماڵەى فەرمانبەران لەخۆ بگرێت بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی " سەباح"ی فەرمی کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاندووە: "  بودجەی ساڵی داهاتووە (2021) ناوەڕۆکەکەی  بریتی دەبێت تەنها لەجێبەجێکردنی ئەو چاکسازییەی کە لە کاغەزی سپیدا هاتووە، هیچ پڕۆسەیەکی دامەزراندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لەخۆ ناگرێت".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی  پەرلەمانی عێراق، پێشبینی ئەوەشی کردووە:  "لە بودجەی ساڵی داهاتوودا و بەهۆی بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی، حکومەت پەنا ببات بۆ کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و کاراکردنی سیستمی وەرگرتنی باج و بڕینی بەشێوەىەکی ڕاستەوخۆ".

 

هاوکات مەحاسن حەمدون، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق لەو باریەوە وتوویەتی: "حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق، تائێستا هیچ پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی نەخستووەتە ڕوو، تەنها پەنایان بردوەتە بەر قەرزکردن بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران".

 

حەمدون ئەوەشی وتووە: "حکومەت نەیتوانیوە داهاتە نانەوتییەکان زیاد بکات بۆ ئەوەی نەختینەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران وپێداویستییە گرنگەکانی ساڵی داهاتوو دابین بکات".