گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆزینەوەی پاشماوەی جەستەی دوو کەس

پاش نزیکەی 2000 ساڵ پاشماوەى جەستەى دوو پیاو لە ئاسەوارێکدا دۆزرانەوە

2020.11.22 - 14:03
پاش نزیکەی 2000 ساڵ پاشماوەى جەستەى دوو پیاو لە ئاسەوارێکدا دۆزرانەوە

ناس کورد-

وەزارەتى ئاسەوارى ئیتاڵى ئاشکرایکرد، پاشماوەى جەستەى دوو پیاوى شارى پۆمپى ڕۆمانى کە ساڵى 79ى زاینى بەهۆى بورکانەوە سوتاون دۆزراوەتەوە.

 

وەزارەتى ئاسەوارى ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، پاشماوەى جەستەى دوو پیاویان دۆزیوەتەوە کە لە ساڵى 79ى زایینى لە ڕووداوەکەى شارى پۆمپى ڕۆمانیا سوتاون و بە بەردبوون.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەردەکەوێت کە یەکێک لە پیاوەکان خاوەن پێگەیەکى بەرز بووە و تەمەنى لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵیدا بووە، ئەویش بەهۆى پاشماوەى ئەو عەبایەى لەبەریدا بووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها کەسەکەى تر تەمەنى لەنێوان 18 بۆ 23 ساڵیدا بووە و چەند فەقەراتێکى شکاوە و دەردەکەوێت کە کۆیلە بووە و کارى قورسى پێکراوە، 



لاى خۆیەوە ماسیمۆ ئۆسانا، بەڕێوەبەرى پێگە شوێنەوارییەکەى شارى پۆمپى بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى وتووە، وا دەردەکەوێت ئەو دوو پیاوە بۆ شوێنێکى پارێزراو گەڕاون، بەڵام شەپۆلى بورکانەکە لەگەڵ خۆیدا بردونى.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، هۆکارى مردنەکە شۆکى گەرمى بووە ئەوەش لە ڕێگەى قاچ و دەستەکانیانەوە دەردەکەوێت.

 

پۆمپى شارێکى شوێنەوارییە دەکەوێتە باشورى ڕۆژهەڵاتى شارى ناپۆلى و 13 هەزار کەسى تێدا ژیاوە، بەڵام دواتر لەساڵى 79ى زایینى کەوتوەتە ژێر بورکانەوە و پاشماوەى شارەکەش تا ساڵى 1750 ئاسەوارى شارەکە نەدۆزرایەوە.