ناس کورد
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە پارەی ساختەوە راگەیاند و باس لەوەشدەکات، تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە پارەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و ویستویانە ساغی بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج)، (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کردووە، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو.
باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارانی ناوبراو، هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوەو دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیران.