گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی خۆپیشاندان دیاریکرا

سلێمانی؛ وادەی خۆپیشاندان دیاریکراو داوای پشتیوانی دەکرێت

2020.11.22 - 11:45
سلێمانی؛ وادەی خۆپیشاندان دیاریکراو داوای پشتیوانی دەکرێت

ناس کورد 

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەی خۆپیشاندانیان دیاریکرد  و بۆ ئەوەش داوای پشتیوانی و ئامادەبوونی کەسایەتی سیاسی و ئاینی و مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکەن.

 

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو (یەکشەممە 22ی تشرنی دووەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند: " ئەگەر دەسەڵاتدانی ئەم هەرێمە لەسەر ئەم دۆخە بەردەوامبن و سنورێکیان بۆ دانەنرێت دۆخی خەڵک لەوەی ئێستا هەیە زۆر خراپتر و دژوار تر دەبێت."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا گەنجانی دەرچووی دانەمەزراو داواشدەکەن، لەشەقامەوە فشارێکی راستەقینە دروستبکرێت و چیتر رێگە نەدرێت حزبە بەرژوەندیخوازەکان بڕیار لەبارەی نان و ژیان و ئایندەی خەڵک بدەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە،  رۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020 کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی خۆپیشاندنی فراوان ئەنجامدەدرێت و داواشدەکەن سەرجەم کەسایەتییە سیاسی و ئاینی و رۆشنبیران و مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان پشتگیری و بەشدار کارایان هەبێت .