گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو منداڵەی لە هەولێر سوتێنرا

باوکی ئەو منداڵەی لە هەولێر سوتێنرا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا قسە بۆ ناس دەکات

2020.11.22 - 11:17
باوکی ئەو منداڵەی لە هەولێر سوتێنرا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا قسە بۆ ناس دەکات

ناس کورد 

خانم سەربەست هەرکی، ئەو منداڵە سێ ساڵانەی رۆژی 24ی تشرینی یەکەمی 2020، لە بەردەرگای خۆیان لە گەڕەکی سێبیران لە شاری هەولێر سوتێنرا بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی گیانی لەدەستداو باوکی خانم لە رێگەی ناس کورد باس لە رووداوەکە دەکات.

 

سەربەست هەرکی باوکی خانم-ی سێ ساڵان (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند: " ئێوارەی رۆژی 24ی مانگی رابردوو لەکاتی ئێوارەدا خانمی کچم چووەتە دەرەوەو لەو کاتەدا خەڵک زۆر لەدەرەوە نەبووەو دواتر ئاگادارکراین لەوەی خانم سوتاوەو دوای چوونە دەرەوەمان بۆمان دەرکەوت لەلایەن کەسێکەوە سوتینراوە." 

 

باسی لەوەشکرد: " تا ئێستا گومانمان لە هیچ کەسێک نییە بزانین هۆکاری سوتاندنی خانم چی بووەو ئەو شوێنەش رووداوەکەی تێدا روویداوە هیچ کامێرایەکی چاودێری لێ نییە." 

 

سەبارەت بە بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ رووداوەکەو ئاشکراکردنی کەسی تۆمەتبار بە سوتاندنی خانم-ی سێ ساڵان، سەربەست هەرکی باوکی خانم وتی: "لە ماوەی ئەم مانگەدا من لە نەخۆشخانە بووم لەلای خانم نەمتوانیوە هیچ بەدواداچوون بکەم تاوەکو بزانین لێکۆلینەوەکان بەکوێ گەیشتوون، بەڵام دڵنیایمان پێدراوە کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسی تاوانبار بەردەوامە".

 

هاوکات سەبارەت بە رێژەی سوتاویەکەی و هەوڵدان بۆ چارەسەری سوتاویەکەی، باوکی خانم باسی لەوەکرد: " 80%ی جەستەی کچەکەم سوتابوو سێ نەشتەرگەریمان بۆ کرد، بەڵام نەتوانرا چارەسەر بکرێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."