گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشانەوەی هێزەکە لە کەرکوک ڕاست نیە

لەبارەی کشانەوەی لیوای 61ی عێراقی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت

2020.11.22 - 11:07
لەبارەی کشانەوەی لیوای 61ی عێراقی لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، کشانەوەی لیوای 61ی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دەوروبەری شارەکە و جێگیرکردنیان لە سەربازگەی ( کەی وەن) و پڕکردنەوەی پێگەکانی لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە تائێستا دەنگۆیە و بەفەرمی جێبەجێنەکراوە.

 

عامرنوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند: " تائێستا لیوای 61ی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران لە شوێن و پێگەکانی خۆیان لە ناوشاری کەرکوک جێگیرن و هیچ جێگۆڕکێیەکیان پێ نەکراوە، بەهیچ شێوەیەکیش فەرمان بە پۆلیسی کەرکوک نەکراوە بۆئەوەی ببن بەجێگرەوەی ئەو هێزە ".

 

وتیشی: "کشانەوەی لیوای 61ی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دەوروبەری شارەکە و جێگیرکردنیان لەسەربازگەی ( کەی وەن) و پڕکردنەوەی پێگەکانی لەلایەن پۆلیسی شارەکە تائێستا دەنگۆیە و بەفەرمی جێبەجێنەکراوە".

 

ئەوە لەکاتێدایە کەژمارەیک میدیای عێراقی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە گوایە فەرمان بە هێزەکانی لیوای 61ی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەشاری کەرکوک کراوە  بۆ ئەوەی لە ناوشارەکە بکشێنەوە و لەسەربازگەی ( کەی وەن) جێگیربکرێن و پۆلیسی شارەکەش هەموو پێگەکانی ئەوان لەبازگەکان و لە دەوروبەری شارەکە پڕبکاتەوە.