گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە بانکی ڕافیدەین

بانکی ڕافیدەین لەبارەی ڕاگرتنی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

2020.11.22 - 11:00
بانکی ڕافیدەین لەبارەی ڕاگرتنی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

بانکی ڕافیدەینی عێراقی ڕەتیکردەوە پێدانی پێشینەکانی بە فەرمانبەرانی ڕاگرتبێت، ڕاشیگەیاند، لەئێستادا بانکەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستە ژمێریارییەکانی کۆتایی ساڵی داراییە، دوای تەواوبوونی ئەو ڕێکارانە جارێکی تر دەستدەکاتەوە بەپێدانی پێشینەکان بە فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاندووە: " بەهیچ شێوەیەک پێدانی پێشینەکان بە فەرمانبەران ڕانەگیراوە و بەردەوامە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵی دارایی، لە ئێستادا سەرقاڵی وردبینی لیستەکانی ژمێریاری دارایین".

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، "دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی وردبینی لیستە ژمێریارییەکانی دارایی، جارێکی تر دەست دەکرێتەوە بە پێدانی پێشینەکان بەبێ دواکەوتن".

 

بانکی ڕافیدەین ئەوەشی خستووەتەروو، داکۆکیکردن لە توێژی فەرمانبەران لەڕێگەی پێدانی پێشینەکانەوە کارێکی سەرەکی ئەوانە و مافێکی ڕەوای فەرمانبەرانیشسە.