گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لەبارەی موچەی 2021

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ڕەنگە ساڵی داهاتوو موچە نەبینن

2020.11.22 - 09:43
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ڕەنگە ساڵی داهاتوو موچە نەبینن

ناس کورد 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی فیدراڵ جدی نییە لە چارەسەرکردنی دۆخی دارایی عیراق و لە ئێستادا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی رەنگە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو موچە نەبینن بەبێ قەرزکردن. 

 

مەحاسن حەمدون، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاندووە: " حکومەت و وەزارەتی دارایی هیچ بەرنامەیەکیان بۆ ئەوە نەبوو بەسەر قەیرانەکان سەربکەون و ئەو چارەسەرانەش پێشکەش کراون بۆ قەرزکردن سنوردارن." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە،  حکومەت شکستی هێناوە لە زیادکردنی داهاتی نانەوتی، بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو بتوانێت موچە و شتە سەرەتاییەکانی دیکە بدات.

 

ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق وتیشی: " حکومەت جدی نییە لە دابینکردنی چارەسەر و لە ئێستادا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە رەنگە مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو مووچە نەبینن بەبێ قەرزکردن".