ناس کورد
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دووشەممەوە رێگای بەحرکە بۆ هاتوچۆ کردن دەکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رۆژی (22ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوولاتیان و شوفێران و سەردانیکەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەکەنەوە کەوا لە رۆژی دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2020 رێگای بەحرکە بۆ هاتوچۆ کردن دەکرێتەوە.
ئەوەشی وتووە: "لەدوای کردنەوەی ئەو ریگایە پێویست ناکات بۆ چوون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بچنەوە ڕێگای شەقلاوە."