گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنێکی عێراق و سعودییە

سعودییە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق هەڵوەشاندەوە

2020.11.22 - 09:24
سعودییە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

وەزیری کشتوکاڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەگەڵ سعودییە ڕایگەیاند و دەشڵێت لە چوارچێوەی یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی داراییدا، شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج دەکرێت بەبڕی تریلیۆنێک و 800  ملیار دینار، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە عێراق بەرهەمی جۆی بۆ وڵاتانی دراوسێ هەناردە بکات کە نزیکەی 700 هەزار تۆنە.

 

محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "  بڕیارە پارەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی تریلیۆنێک و 800 ملیار دینارە لەلایەن حکومەتەوە خەرج بکرێت، بڕیاریشە لەماوەی یەک هەفتەدا پارەکە ڕادەستی جوتیاران بکرێت، ئەو بڕە پارەیەش لەچوارچێوەی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا دابینکراوە".

 

وتیشی: "بڕیارە عێراق زیاتر لە 700 هەزارتۆن جۆ لەزیادکردنێکی ئاشکرادا بەوڵاتانی دراوسێ بفرۆشێت و هەریەک لە ئێران، سعودیە و تورکیا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ کڕینی بەرهەمی جۆ".  



 لەبارەی ڕێککەوتنەکەی وڵاتی سعودیە و عێراق بۆ وەبەرهێنان لە بواری پڕۆژەی گاوداریدا کە بڕیاربووە لە ڕووبەرێکی فراوانی هەرسێ پارێزگاکانی ئەنبار، نەجەف و موسەنا ئەنجامبدرێت، وەزیری کشتوکاڵی عێراق وتی: " ڕێککەوتنەکە لەلایەن وڵاتی  سعودیەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، چونکە عێراق توانای ئەوەی نییە بۆماوەی 50 ساڵ بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بکات".