گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گواستنەوەی موچە هەوڵێکی نەزۆکە’’

پەیامێک لەناو فراکسیۆنی گۆڕانەوە: گواستنەوەی موچە بۆسەر بەغدا هەوڵێکی نەزۆکە

2020.11.22 - 08:46
پەیامێک لەناو فراکسیۆنی گۆڕانەوە: گواستنەوەی موچە بۆسەر بەغدا هەوڵێکی نەزۆکە

ناس کورد-

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغدا پێچەوانەی دەستورە و سەرناگرێت، دەشڵێت، حکومەتی هەرێم بەوە ڕازی نابێت و بەغداش مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکات.

 

بەهار مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی فرمیی خۆی ڕایگەیاند: "بەندە پشتیوانی هەموو هەوڵێکم بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەبارەت بە پرۆژەی دابەشکردنی موچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئەو هاوکارانەم کە ئەو هەوڵە دەدەن، من وەک کەسێکی یاسایی پێم وایە ئەم هەوڵە نەزۆکە و سەر ناگرێت."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو هەوڵە پێچەوانەی دەستورە و بە پێی ماددەکانی ١١٧ و١٢١ی دەستور بابەتی مووچە کاری حکومەتی هەرێمە"

 

 

زیاتر بخوێنەوە: لەڕووی دەستورییەوە دەتوانرێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا؟

 

 

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان باسی لەوەشكردووە: "  ئەم بابەتە لەبەرئەوەی بابەتێکی داراییە پەرلەمان ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەت بڕیاری لێ بدات، واتە دەبێ حکومەت ڕازی بێت بەم هەنگاوە، ئایا حکومەتی مەرکەزی لەم کاتی قەیرانە داراییەدا ڕازی دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات بەبێ هیچ موقابلێک لە حکومەتی هەرێمەوە؟، بەبۆچونی سادەی ئێمە حکومەت ئامادەی کارێکی لەو جۆرە نیە، چونکە لەلایەک بڕی پارەکە زۆرە ناتوانێت بەبێ تەسلیم کردنی داهاتی هەرێم ئەو خەرجیە لەخۆی بگرێت، لە لایەکی تریشەوە ئەم هەنگاوە پێچەوانەی ماددەی ٧ ی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییە کە ئەنجامدەرەکەی تووشی سزای یاسایی دەکات . "

 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: كاردانەوەیەك لەناو فراكسیۆنی پارتییەوە لەبارەی گواستنەوەی موچە بۆ سەر بەغدا

 

بە وتەی بەهار مەحمود، بەغدا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەکات لەو بابەتەدا و دەشڵێت: " دڵنیام حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی لەو جۆرە ڕازی نابێت، هیوادارم من هەڵە بم لە بۆچوونەکەم وە ئەم هەنگاوەی هاوڕێکانم سەر بگرێت ."

 

بەهار مەحمود ئاماژەی بەوەشکردووە: " باشترین و ڕاستترین هەنگاو فشار کردنە لەسەر حکومەتی هەرێم تا داهاتەکان بە پێی یاساکە تەسلیم بکات و لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی ڕێککەوتن بکات تا ببێتە سەرەتایەک بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢.٢١ ."